
ڕێگای سکاڵا
پرۆسەی سکاڵاکردن لە BuBS بەم شێوەیە دەبێت.
کێ دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات؟
ئەو پەنابەرانەی لە بەرلین ناویان تۆمار کردوە.
هەموو ئەو پەنابەرانەی لە بەرلین ناویان تۆمار کراوە دەتوانن لای ئێمە لە دژی فەرمانگەکانی بەرلین یان کەمپەکان سکاڵا تۆمار بکەن. گرنگ نییە لە کوێی بەرلین دەژیت و ئیقامەت هەیە یان نا.
کارمەندانی کامپەکان
هەروەها کارمەندانی کەمپەکانی پەنابەران دەتوانن سکاڵا بکەن ئەگەر مەبەستی سکاڵاکە باشترکردنی دۆخی پەنابەران لە کەمپەکان بێت.
ئەو خۆبەخشانەی وەک هاوکاری پەنابەران کاردەکەن
هەروەها کارمەندە خۆبەخشەکان دەتوانن بەناوی پەنابەرانەوە سکاڵا بکەن.
ئەوانەی هاوکاری پەنابەرانن پێویستیان بە بریکارنامە لە پەنابەرەوە هەیە.
ڕێگای سکاڵاکردن بەم چەشنە دەبێت
هەنگاوی یەکەم
کارمەندەکانمان سکاڵاکەت بە زمانی زگماکی iئێمە بە زمانی عەرەبی، ئازەری، دەری، ئەڵمانی، ئینگلیزی، فارسی، فەرەنسی، عیبری، کوردی، پەشتو، ڤێتنامی، ڕووسی، تورکی، ئوردوو و ئۆکراینی قسە دەکەین. دەتوانرێت وەرگێڕی زمان بۆ زمانەکانی تر و زمانی ئیشارەت ڕێکبخرێت. خۆت تۆمار دەکەن.

کارمەندەکانمان سکاڵاکەت بە زمانی زگماکی iئێمە بە زمانی عەرەبی، ئازەری، دەری، ئەڵمانی، ئینگلیزی، فارسی، فەرەنسی، عیبری، کوردی، پەشتو، ڤێتنامی، ڕووسی، تورکی، ئوردوو و ئۆکراینی قسە دەکەین. دەتوانرێت وەرگێڕی زمان بۆ زمانەکانی تر و زمانی ئیشارەت ڕێکبخرێت. خۆت تۆمار دەکەن.
دەتوانن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، بە بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندیکردن لە ماڵپەڕەکەمان، لە ڕێگەی ئیمەیڵ، لە ڕێگەی نامە یان لە ڕێگەی هاتن بۆ ئۆفیسەکەمان لە نۆیکۆڵن پەیوەندیمان پێوە بکەن.
تۆ بڕیار دەدەیت کە ئایا پێت باشە قسە لەگەڵ ژنێک بکەیت یان پیاوێک.
ئایا لە کامپەکانی فەرمانگەی کاروباری پەنابەران LAF دەژیت؟ دەتوانن ڕاستەوخۆ لەوێ لەگەڵ کارمەندەکانمان قسە بکەن لە کاتی ڕاوێژکاری. کاتژمێرەکانی ڕاوێژکاری BuBS مانگی جارێک یان دووجار ئەنجام دەدرێن. بەروارەکان لە کەمپەکاندا هەڵواسراون.
هەموو گفتوگۆکان نهێنین و سکاڵاکان دەتوانن بێناو بن. ئێمە زانیاریەکان تەنها بە رەزامەندی ئێوە دەنێرین.
مانای ئەوەیە:
• ئێمە ناو و زانیاری پەیوەندیکردنت نادەین بە کەس.
• بە کەس ناڵێین تۆ لەگەڵمان بوویت.
• ئێمە بە کەس ناڵێین باسی چیت لەگەڵ کردین.
• پێویست ناکات ناوی خۆتمان پێ بڵێیت.


هەنگاوی دووەم
تیمی کۆمەڵایەتیمان ئامۆژگاریت دەکات لەسەر چۆنیەتی بەردەوامبوون و نووسینی سکاڵاکەت،بەو شێوەیەی کە تۆ دەتەوێت، پاشان سکاڵاکە وەردەگێڕدرێت بۆ سەر زمانی ئەڵمانی و دەنێردرێت بۆ لایەنی بەرپرسیار.
Unser Sozialteam berät Sie über die weitere Vorgehensweise und schreibt Ihre Beschwerde so, wie Sie es möchten. Wir übersetzen Ihre Beschwerde dann ins Deutsche und leiten diese an die zuständige Behörde weiter.
کاتێک زانیاری و بەڵگەنامەی پێویستمان هەبوو، لە ماوەی هەفتەیەکدا سکاڵاکە دەنێرین بۆ لایەنی پەیوەندیدار. لە حاڵەتی تایبەتدا دەستبەجێ سکاڵاکە جێبەجێ دەکەین و دەینێرین. هەروەها کۆپییەکی ئەو نامەیەتان پێدەگات کە بۆ فەمانگەکە ناردوومانە.
تێبینی گرنگ: نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین BuBS بە فەرمی لەلایەن ئیدارەی ئەنجومەنی سێناتی بەرلینەوە ڕاسپێردراوە، بەڵام سەربەخۆیە لە فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکان.
مانای ئەوەیە:
• فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکان بەرپرس و هاوکاری ئێمە نین.
• فەرمانگەکان و بەرێوەبەرێوەبەرانی کەمپەکان ناتوانن هیچ زانییاریەک و دیکۆمێنتێک لە ئێمە وەربگرن.

هەنگاوی سێیەم
ئەگەر هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە وەڵامی فەرمانگەکان بۆ سکاڵاکەت، ئێمە بە خۆشحاڵیەوە یارمەتیت دەدەین.

Bei Fragen zur Antwort der Behörde auf Ihre Beschwerde helfen wir Ihnen gerne.
نامەی وەڵامەکە ڕاستەوخۆ لە فەرمانگەکەوە وەردەگریت. ئەگەر بڕیارت دا کە ناتەوێت ناو و زانیاری پەیوەندیکردنت بگوازرێتەوە بۆ فەرمانگەکە، دەتوانیت وەکالەتمان بۆ بکەیت و وەڵامەکەت بۆ وەردەگرین و بۆت دەنێرین.
ئێمە بە خۆشحاڵیەوە نامەی وەڵامدانەوەکەتان بۆ وەردەگێڕین و ئەگەر پێویست بوو بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لەگەڵتاندا دەبین.
ئەگەر وەڵامی فەرمانگەکە کاتێکی زۆری پێچوو، بێگومان بەدواداچوون دەکەین.
سکاڵاکەم چۆن بەکاردەهێنرێت؟
بە مەبەستی باشترکردنی کوالیتی کەمپەکان و کاری فەرمانگەکانی بەرلین، هەموو ئەو سکاڵایانەش کە وەرگیراون لە ئامارەکاندا تۆمار دەکرێن. زانیارییە کەسییەکانت لەم ئامارانەدا تۆمار نەکراون. هەڵسەنگاندنی ئامارەکان بە بەردەوامی دەنێردرێت بۆ لیژنەیەک کە سەر بە فەرمانگەی سکاڵاکان (دەستەی ڕاوێژکاری پسپۆڕان) و کە فەرمانبەرانی باڵا لە فەرمانگەکان و هەروەها نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنی و پەنابەران لەخۆدەگرێت.ئەو ئامارانە دەبنە هاوکارێک بۆ ئەوەی کێشەکان کەمبکرێنەوەو چارەسەر بکرێن.
چ سکاڵایەک وەردەگرین؟
ئێمە هەموو ئەو سکاڵایانە وەردەگرین کە پەیوەندییان بە کەمپەکانی پەنابەران یان فەرمانگەکانی بەرلین هەیە. ئەگەر BuBS بەرپرسیار نەبێت، ئاراستەت دەکەین بۆ شوێنی گونجاو.
سکاڵاکەت دەکرێت بۆ نموونە:
- ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی وەڵامی فەرمانگەی کاروباری پەنابەران LAF، جۆبسەنتەر Jobcenter یان سۆسیال دەکەیت کە داوای هاوکاری مانگانەت کردوە.
- لە ژوور یان چێشتخانەی کەمپەکەدا کێشە هەیە، هەرچەندە بەڕێوەبەرانی کەمپەکەت ئاگادارکردۆتەوە بەڵام خەمیان لێنەخواردوە.
- سەردانیکردن و میوان لە کەمپەکەتدا قەدەغەکراوە.
- لە کەمپەکەتدا وایفای نیە، مناڵەکەت ناتوانێت بەشداری خوێندنی ئۆنڵاین بکات، ناتوانیت سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ئۆنلاین وەربگریت.
- فەرمانگەی کاروباری پەنابەران LAF یاخود سۆسیال وەڵامی نامەو ئیمێلەکانت ناداتەوە و بە تەلەفۆنیش حاسل نابن.
- نەخۆشی درێژخایەنت هەیەو چەندین هەفتەیە چاوەڕێی کارتی بیمەی تەندروستی دەکەیت.
- ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردوەو منداڵەکەت لە هیچ قوتابخانەیەک وەرنەگیراوە.
- سیکورێتی لە کەمپەکەتدا یان لە فەرمانگەیەک هەڕەشە یان سوکایەتی پێکردیت.
ئەگەر دڵنیا نیت کە ئایا ئێمە لایەنی دروستین بۆ کێشەکەت، تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندیکردن. خۆشحاڵ دەبین کە پێکەوە ئەم بابەتە یەکلایی بکەینەوە.
بەڵگەنامە و پاراستنی زانیارییەکان:
هەموو ئەو زانیاریانەی کە پێشکەش دەکرێن لەلایەن ئێمەوە هەڵدەگیرێن (بە شێوەی دیجیتاڵی و لەسەر کاغەز). تەنها کارمەندە بەرپرسیارەکانی BuBS دەستیان بە زانیارییەکانی تۆ دەگات. ئێمە تەنها زانیاری هاوبەش دەکەین ئەگەر ئێوە بتانەوێت. هەموو ئەو زانیاریانەی کە پێشکەش دەکرێن دوای ساڵێک دەسڕدرێنەوە. سکاڵاکاران مافی ئەوەیان هەیە لە هەر کاتێکدا زانیارییە کەسییەکانیان ببینن، ڕاست بکەنەوە یان تەواو بکەن. زانیاری زیاتر دەتوانرێت لە ژێر پاراستنی زانیاریدا بدۆزرێتەوە.
پرسیار و وەڵام
سکاڵاکاران
کێ دەتوانێت لای نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین BuBS سکاڵا بکات؟
- ئەو پەنابەرانەی لە بەرلین تۆمارکراون، بەبێ لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە کەمپ یان لە خانودا دەژین.
- فەرمانبەرانی کەمپەکان.
- خۆبەخشانی کەمپەکان.
تێبینی: ئەوانەی لە جیاتی پەنابەران سکاڵا پێشکەش دەکەن دەبێت بریکارنامە لە پەنابەر وەربگرن.
دەتوانم دەربارەی چی سکاڵا بکەم؟
ئێمە هەموو ئەو سکاڵایانە قبوڵ دەکەین کە پەیوەندییان بە کەمپەکانی پەنابەران یان فەرمانگەیەکی بەرلین هەیە. هەرچییەک بێت.
سکاڵا دەکرێت بۆ نموونە:
- ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی وەڵامی فەرمانگەی کاروباری پەنابەران LAF، جۆبسەنتەر Jobcenter یان سۆسیال بۆ داواکاریەکەت دەکەیت.
- لە کەمپەکەتدا سەردانیکردن و میوانداری قەدەغەکراوە.
- ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردوەو منداڵەکەت لە هیچ قوتابخانەیەک وەرنەگیراوە.
چەندین نموونە لە سەرەوەی سایتەکە دەبینت.
ئەگەر دڵنیا نیت کە ئایا ئێمە پەیوەندی دروستین بۆ کێشەکەت، تکایە دوودڵ مەبە لە پەیوەندیکردن. خۆشحاڵ دەبین کە پێکەوە ئەم بابەتە یەکلایی بکەینەوە.
چۆن دەتوانم لە رێی نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین BuBS سکاڵا پێشکەش بکەم؟
دەتوانن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، بە بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندیکردن لە ماڵپەڕەکەمان، لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە، لە ڕێگەی واتسئەپەوە یان لە ڕێگەی هاتن بۆ ئۆفیسەکەمان لە نۆیکۆڵن Neukölln پەیوەندیمان پێوە بکەن.
ئایا لە کەمپەکانی فەرمانگەی کاروباری پەنابەران LAF دەژیت؟ دەتوانن ڕاستەوخۆ لەگەڵ فەرمانبەرانمان لەوێ قسە بکەن لە کاتی ڕاوێژکاری BuBS. کاتژمێرەکانی ڕاوێژکاری BuBS مانگی جارێک یان دووجار ئەنجام دەدرێن. بەروارەکان لە کەمپەکاندا هەڵواسراون.
سکاڵاکەم چی بەسەردێت؟
سەرەتا لەگەڵتان ڕوون دەکەینەوە کە سکاڵا لە چی دەکەیت و دەتەوێت چی بەدەست بهێنیت. تیمیەکەمان سکاڵاکەت بەو شێوەیە دەنووسێت کە تۆ دەتەوێت. پاشان سکاڵاکەت وەردەگێڕین بۆ زمانی ئەڵمانی و دەینێرین بۆ لایەنی بەرپرسیار. زانیاری زیاتر دەتوانن لە سەرەتای ئەم لاپەڕەیە بدۆزنەوە.
نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین BuBS چی دەکات؟
ئێمە سکاڵای پەنابەران تۆمار دەکەین و دەیاننێرین بۆ فەرمانگەکانی بەرلین. هەروەها ئامار کۆدەکەینەوە بۆ باشترکردنی کوالێتی کەمپەکان و کاری فەرمانگەکانی بەرلین.
نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین BuBS چی ناکات؟
- ئامۆژگاری یاسایی و کۆمەڵایەتی ناکەین
- یارمەتیت نادەین بۆ دۆزینەوەی شوقە، سەنتەری چاودێری ڕۆژانە، قوتابخانە یان کار.
- ئێمە هاوکاری وەرگێڕان و لێکدانەوە ناکەین.
- ئێمە یارمەتی نادەین لە ئەپڵیکەیشنەکاندا، گرنگ نییە چی بن.
ئایا دەبێت پارە بدەم؟
نەخێر.
دەتوانم بە نهێنی سکاڵا بکەم؟
بەڵێ. هەرچەندە هەموو گفتوگۆکان لەگەڵ ئێمە لە بنەڕەتدا نهێنین، بەڵام پێویست ناکات ناوی خۆتمان پێ بڵێیت.
هەروەها دەتوانیت بڕیاربدەیت کە ئێمە زانیارییە کەسییەکانت لەگەڵ کەسدا هاوبەش نەکەین. ئێمە تەنها زانیاری هاوبەش دەکەین ئەگەر ئێوە بتانەوێت.
بەڵام لە حاڵەتی سکاڵایەکی بێناودا، ناتوانرێت هیچ گەرەنتییەک هەبێت کە سکاڵاکە لەلایەن فەرمانگەی بەرپرسیارەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
"سکاڵای بێناو" واتای چییە؟
ئەمەش بەو مانایەیە کە پێویست ناکات ناوی خۆت یان بە شێوەیەکی گشتی زانیارییە کەسییەکانت پێمان بڵێیت بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەیت.
ئەگەر تۆ زانیارییە کەسییەکانت پێشکەش بکەیت بەڵام ئارەزووی ئەوە دەکەیت کە سکاڵاکەت بە شێوەیەکی نادیار بنێردرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدار، ئەمە بەو مانایەیە کە چیتر ناتوانرێت ناسنامەکەت لە سکاڵاکە دیاری بکرێت.
بەڵام لە حاڵەتی سکاڵایەکی بێناودا، ناتوانرێت هیچ گەرەنتییەک هەبێت کە سکاڵاکە لەلایەن لایەنی بەرپرسیارەوە پشکنینی بۆ بکرێت.
"هەموو گفتوگۆکان نهێنین" واتای چییە؟
مانای ئەوەیە:
- ئێمە ناو و زانیاری پەیوەندیکردنت هاوبەش ناکەین.
- بە کەس ناڵێین تۆ لەگەڵمان بوویت.
- ئێمە بە کەس ناڵێین باسی چیت لەگەڵ کردین.
ئایا ناوم، ژمارەی تەلەفۆنم یان زانیارییە کەسییەکانی ترم لەگەڵ کەسێک یان دەزگایەکی تردا هاوبەش دەکرێت؟
نەخێر. تەنها ئەگەر مۆڵەتمان پێ بدەیت لەگەڵ کەسێک یان فەرمانگەیەکی تردا بەشداری دەکەین.
ئایا BuBS بەرپرسیارە لە پشکنینی سکاڵاکەم و پێدانی وەڵام؟
نەخێر. ئێمە بەرپرسیار نین لە پشکنینی سکاڵاکە یان پێدانی وەڵام. ئەو فەرمانگەیەی بەرلین کە سکاڵاکەی وەرگرتووە بەرپرسیارە. ئێمە تەنها سکاڵاکە دەنێرین و پرسیار لە دۆخی ئێستای وەڵامەکە دەکەین..
من زمانی ئەڵمانی نازانم. هێشتا دەتوانم گلەیی بکەم؟
بەڵێ. دەتوانیت سکاڵاکە بە زمانی خۆت بکەیت. ئێمە زیاتر لە ١٦ زمان قسە دەکەین و دەتوانین وەرگێڕ بۆ زمانەکانی تر و زمانی ئیشارەت ڕێکبخەین.
چی بەسەر زانیارییە کەسییەکانم و ئەو زانیاریانەم دێت کە دەیدەم بە BuBS؟
زانیارییەکان بۆ داڕشتنی سکاڵاکە بەکاردەهێنرێن. تەنها ئەگەر تۆ مۆڵەتمان پێ بدەیت دەینێرین بۆ لایەنی بەرپرسیار بۆ ئەوەی بتوانن سکاڵاکە بپشکنن. ئەگەر تۆ ئەمەت نەویست، سکاڵاکە بەبێ ئەوەی ناوی تۆ دەنێرین.
هەموو داتاکان دوای ساڵێک بەبێ داواکاری دەسڕدرێنەوە.
چەند کات دەخایەنێت تا سکاڵاکەم لەلایەن BuBS مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دەنێردرێت بۆ لایەنی بەرپرسیار؟
ئێمە لە ماوەی یەک هەفتەدا سکاڵاکە تەواو دەکەین و دەینێرین بۆ لایەنی بەرپرسیار. لە حاڵەتە بەپەلەکاندا دەستبەجێ سکاڵاکە جێبەجێ دەکەین و دەینێرین. کۆپییەکی ئەو نامەیەتان پێدەگات کە بۆ فەرمانگەکەمان ناردوە.
کەی وەڵام لە فەرمانگەکە وەردەگرم؟
بەداخەوە ناتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین. چونکە پەیوەستە بە فەرمانگەکەو سکاڵاکەوە.
بۆ نموونە فەرمانگەی کاروباری پەنابەران (LAF) لە ماوەی دوو هەفتەدا سکاڵاکە دەپشکنێت. بەپێی سکاڵاکە هەندێک جار دەکرێت کاتێکی زیاتری پێبچێت.
ئەگەر وەڵامی فەرمانگەکە کاتێکی زۆری پێچوو، جارێکی دیکە پرسیار و بەدواداچوون دەکەین.
چۆن وەڵامی سکاڵاکەم وەربگرم؟
ڕاستەوخۆ لە فەرمانگەی پەیوەندیدارەوە کە سکاڵاکەتمان بۆ ناردووە، وەڵامێکی وردت پێدەگات. وەڵامەکان دەنێردرێت بۆ ئەو (ناونیشان و/ یان ئیمەیڵ) ی کە پێشکەشت کردوە. ئەگەر ناتەوێت زانیارییەکانتان بۆ فەرمانگەی بەرپرسیار ئاشکرا بکرێت، دەتوانیت بریکارنامەمان پێبدەیت. وەڵامەکان وەردەگرین و بۆتان دەنێرین.
ئەگەر تۆ بە نادیار سکاڵاکەت پێشکەشی ئێمە کردبێت و هیچ زانیارییەکی پەیوەندیکردنت نەخستەڕوو، بەداخەوە ناتوانین لە ئەنجامی سکاڵاکە ئاگادارت بکەینەوە.
ئایا بەڕاستی یارمەتیم دەدات ئەگەر گلەیی بکەم؟
بەداخەوە ناتوانین گرەنتی ئەوە بدەین کە سکاڵاکەت کێشەکەت چارەسەر دەکات چونکە ئێمە بەرپرسیار نین لە پشکنینی سکاڵاکەت.
ئەوەی دڵنیایە ئەوەیە کە بێدەنگی کێشەکەت چارەسەر ناکات و باشتر وایە چالاکانە بەدوای چارەسەردا بگەڕێیت.
تا ئێستا هەزاران سکاڵا گەیشتوونەتە دەستمان کە نزیکەی ٦٥%ی سکاڵاکان یەکلایی کراوەتەوە. بۆیە ئەگەر گلەیی بکەیت ئەگەری چارەسەرکردنی کێشەکەت زۆرە
سکاڵاکە هیچ تێچووی نییە و زۆر ئاسان و نابیرۆکراتی پێشکەشی دەکەین.
دەترسم ئەگەر گلەیی بکەم تووشی کێشە بم.
هەموو کەسێک لە ئەڵمانیا مافی ئەوەی هەیە گلەیی بکات.
بێگومان نابێت لە کەمپەکەتدا یان لە لایەن هیچ فەرمانگەیەکەوە بەهۆی سکاڵاکەتەوە تووشی هیچ زیانێک ببیت.
دەکرێت سکاڵاکەت کێشەکەت چارەسەر بکات!
بێگومان دەتوانیت بە بێناو سکاڵا بکەیت و پێویست ناکات ناوی خۆتمان پێ بڵێیت.
پەیوەندیمان پێوەبکە! بە خۆشحاڵیەوە ئامۆژگاریت دەکەین کە چی بکەیت باشە.
تلقيتوەڵامێکی نەرێنیم وەرگرت. دەتوانم چیبکەم ئێستا؟
بەخۆشحاڵیەوە دەتوانن جارێکی تر پەیوەندیمان پێوە بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە هەنگاوەکان زیاتر ڕوون بکەینەوە. لە ڕێگەی ئێمەوە دەتوانن سکاڵای نوێ تۆمار بکەن لە دژی ئەو وەڵامە نەرێنییە.
هەروەها پێتاندەڵێین کە دەکرێت پەیوەندی بە کام ڕێکخراوەوە بکەن کە دەتوانن یارمەتیتان بدەن.
هلئایا نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین BuBS سەربەخۆیە؟ / BuBS پارە لە کام لایەن وەردەگرێت؟
ئێمە بە فەرمی لەلایەن بەشی کار، کاروباری کۆمەڵایەتی، یەکسانی، خۆگونجاندن، هەمەچەشنی و دژە جیاکاری ی سێناتی بەرلین (SenASGIVA) ڕاسپێردراوین و داراییمان بۆ دابین دەکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەربەخۆین لە فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکان
مانای ئەوەیە:
- فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکان هاوکارو بەرپرسی ئێمە نین.
- فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکان ناتوانن داوای هیچ دیکۆمێنت و زانیارییەکمان لێ بکەن.
ئایا BuBS پارەی زیاتر وەردەگرێت ئەگەر سکاڵای زیاتر تۆمار بکات؟
نەخێر. ئێمە سیستەمێکی هاندانمان نییە بۆ چالاکییەکانمان.
ئایا کارمەندانی BuBS لەگەڵ فەرمانگەکان یان بەڕێوەبەرانی کەمپەکان کاردەکەن؟
نەخێر. ئێمە ئۆرگانێکی سەربەخۆین. بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکان و هاوکارمان نین و ناتوانن داوای هیچ داتا و بەڵگەنامە و زانیارییەکمان لێ بکەن.
ئایا دەتوانم گلەیی لای BuBS بکەم سەبارەت بە BAMF؟
نەخێر. BAMF دەسەڵاتێکی بەرلین نییە، بەڵکو دەسەڵاتێکی فیدراڵییە (واتە بۆ هەموو ئەڵمانیا). ئێمە تەنیا دەتوانین ئەو سکاڵایانە قبوڵ بکەین کە پەیوەندییان بە فەرمانگەکانی بەرلین یان کەمپەکانی پەنابەرانەوە هەیە.
ئامانجی نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین BuBS چیە؟
ئامانجی ئێمە ئەوەیە:
- باشکردنی بارودۆخی پەنابەران لە بەرلین.
- پێکەوە لەگەڵ پەنابەران و بەڕێوەبەرانی کەمپەکان و فەرمانگەکان هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو دەدەین.
- ئاڕاستەکردنی زیاتری پەنابەران لە پرۆسەکان لە فەرمانگەکانی بەرلین.
- پەروەردەکردنی پەنابەران سەبارەت بە مافەکانیان .
- پشتگیری سەرپەرشتیاری کەمپەکان لە بەڕێوەبردنی کوالیتی.
ئایا شوێنەکانی BuBS بەبێ بەربەست دەتوانرێت دەستیان پێ بگات؟
بەڵێ.
پۆدکاستەکەمان
دەربارەی چۆنیەتی کارکردنی نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین BuBS و بۆ چ کێشەیەک دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن، لە پۆدکاستێکدا دەیخەینەڕوو:
