





نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین
Die Berliner unabhängige Beschwerdestelle
نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین (BuBS) پشتیوانی و پاڵپشتی پەنابەران دەکات بۆ ئەوەی سکاڵاکانیان ئاراستەی فەرمانگەکانی بەرلین بکەن.ة.
ئێمە ئەوە دەکەین
نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین BuBS، هەموو سکاڵاکان لە دژی فەرمانگەکانی بەرلین بە شێوەیەکی نابیرۆکراتی تۆمار دەکات، گرنگ نییە پرسەکە چییە. بۆ نموونە: کێشە لە خزمەتگوزارییەکانی فەرمانگەی کاروباری پەنابەران LAF، جۆبسەنتەر Jobcenter، ئامرازەکانی نیشتەجێبوون، جیاکاری لەلایەن کارمەندانەوە، چاوەڕێکردنی زۆر بۆ وەڵامدانەوەی مامەڵەکانتان لە لایەن فەرمانگەی تۆمارکردنی باری کەسێتی Standesamt یان فەرمانگەی گەنجان هتد Jugendamt.
تیمی BuBS ئامادەیە بۆ هەموو ئەو پەنابەرانەی لە بەرلین تۆمارکراون. سکاڵاکانتان بە زمانی دایکی خۆت تۆمار دەکەین. ئێمە بە ١٦ زمان iئێمە بە زمانی عەرەبی، ئازەری، دەری، ئەڵمانی، ئینگلیزی، فارسی، فەرەنسی، عیبری، کوردی، پەشتو، ڤێتنامی، ڕووسی، تورکی، ئوردوو و ئۆکراینی قسە دەکەین. دەتوانرێت وەرگێڕی زمان بۆ زمانەکانی تر و زمانی ئیشارەت ڕێکبخرێت. قسە دەکەین و دەتوانین بۆ زمانەکانی تر و تەنانەت زمانی ئیشارەتیش وەگێڕ دابین بکەین.
BuBS بە فەرمی لەلایەن ئیدارەی ئەنجومەنی سێناتی بەرلینەوە ڕاسپێردراوە، بەڵام سەربەخۆیە iمانای ئەوەیە:
• فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکان هاوکارمان نین.
• فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکان ناتوانن داوای هیچ داتا و بەڵگەنامە یان زانیارییەک لە ئێمە بکەن.
لە بەرامبەر فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکانی پەنابەران. بوبس BuBS بە پێی یاسای شکایەتی جێگیرکردن لە بەرلین (UBeschwG) کار دەکات.
هەموو گفتوگۆکان بە پارێزراوی دەمێننەوەو سکاڵاکانتان دەتوانن بە شێوەیەکی نهێنی iئەمەش واتە ئێمە ناوی سکاڵاکارەکە، زانیاری و پەیوەندییەکانی یان ئەوەی لە BuBS باسی کردووە بە کەس ناڵێین – ئەگەر نەیویستبێت –. مەرج نییە سکاڵاکارانیش ناوی خۆیان بڵێن. پێشکەش بکەن.
هاوکارییەکان بێبەرامبەرن.
کێ دەتونێت پەیوەندیمان پێوەبکات؟
- ئەو پەنابەرانەی لە بەرلین ناویان تۆمار کردوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا لە کەمپ یان لە خانودا دەژین.
- ئەو کارمەندانەی لە بواری هاوکاری پەنابەراندا کاردەکەن
- ئەو خۆبەخشانەی لە بواری پەنابەراندا کاردەکەن.
پێویستە پەنابەر بریکارنامەیەک بداتە، ئەو کەسەی کە هاوکاری دەکات.

پۆدکاستەکەمان
لە پۆدکاستێکدا بە کورتی باسمان کردوە کە نووسینگەی سەربەخۆی سکاڵاکانی بەرلین چۆن کاردەکات بۆ چ پرسێک دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن:
